چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان رێككه‌وت ئه‌ویش به بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سووننه‌كان.
چوارچێوەى هەماهەنگى شیعە رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ بەڕێوەبردنى دانیشتنێکی پەرلەمان لە ڕۆژی پێنجشەممەى داهاتوو بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکى نوێى ئەنجوومەنى نوێنەرانی عێراق رێككه‌وتوون. مەهدی تەقی ئامرلی سەرۆکی کوتلەی بەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەران ده‌ڵێت، رێککەوتنێکی سیاسی کراوە بۆ چارەسه‌رکردنی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
ده‌شڵێت، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەیەک دەکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنه‌كه، ئاشكراشی كرد، هیچ هەموارکردنەوەیەک لە پەیڕەوی ناوخۆدا نییە، هەروەها ڕێککەوتن کراوە بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی سەرۆکایەتیی پەرلەمان پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە. به‌پێی زانیارییه‌كان هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ لایه‌نی سووننه كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وان ده‌بێت، نه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.