Erbil 12°C دووشەممە 28 تشرینی یەکەم 23:22

نهێنییەكە ئاشكرا بوو.. ئێران پێش ئەنجامدانی هێرشەكەی ئیسڕائیل ئاگادار كرابووەوە

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەكان، بەر لەوەی ئیسڕائیل هێرشەكانی بۆ سەر ئێران دەست پێ بكات، زانیاری هێرشەكە گەیشتبووە تاران و ئاگادار كرابوونەوە.

كەناڵی حەوتی ئیسڕائیل بڵاوی كردەوە: شەوی شەممە بەر لە ئەنجامدانی هێرشەكەی ئیسڕائیل، ئێران ئاگاداری ئەنجامدانی هێرشەكە كرابووەوە.

بڵاویشی كردەوە: چەند كاتژمێرێك بەر لە ئەنجامدانی هێرشەكە، زانیاری گەیشتبووە تاران كە ئەو شەوە ئیسڕائیل هێرشی مووشەكی دەكات.

لای خۆشییانەوە میدیاكانی ئێران ئاماژەیان بەوەدابوو كە زانیارییەكان لە رۆژی هەینی رابردووەوە گەیشتبوون و هێزە ئەمنییەكان لە تاران تەواوی ئامادەكارییەكانی خۆیان كردبوو.

بەگوێرەی دوایین ئاماری تەندروستی ئێران، لە ئەنجامی هێرشەكەی شەوی شەممەی ئیسڕائیل چوار سەربازی سوپای پاسداران و هاووڵاتییەك كوژران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.