Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 14:00

ئیسرائیل بە چڕی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی بۆردومان کرد

کوردستان TV
100%


ئیسرائیل چه‌ندن جار ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریای بۆردومان كرد. به‌ وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان بۆردومانه‌كه‌ی نیوە شەوی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر دەوروبەری دیمەشق، سەختترین بۆردومان بووە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، بەو پێیەی ده‌نگی زیاتر لە ده‌ تەقینەوە بیستراوە، جگە لە دەنگی سیسته‌می هاژه‌كی دژە فڕۆکەی زەمینی کە ژمارەیەک مووشەکی ئیسرائیلیان خستە خوارەوە.

 ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی دی پی ئه‌ی لە زاری شایەتحاڵێكه‌وه‌ بڵاوی کردووەتەوە كه‌  لەچەند شوێنێکی سەربازیی لە ڕۆژئاوای دیمەشق ئاگر کەوتووەتەوە.

لای خۆیەوە سەرچاوە نزیکەکان لە هێزەکانی حکوومەتی سووریا ڕایانگەیاند "سوپای سوریا وەڵامی هێرشێکی ئیسرائیلیان بۆ سەر شوێنەکانی ڕۆژئاوای شاری حمس داوەتەوە، هەروەها بەرەنگاری ژمارەیەک مووشەکی ئیسرائیل بوونەتەوە لە پارێزگای تارتوس لە کەناراوەکانی سووریا و شوێنێکی سوپای سووریا لە لادێکانی سوەیدا لە باشووری سووریا. لە پارێزگای دارا، دانیشتوانی پارێزگاکە ڕایانگەیاندووە "گوێیان لە دەنگی فڕینی فڕۆکە جەنگییەکان بووە لە ناوچەکانی باشووری سووریا، بەبێ ئەوەی هیچ بۆمبارانێک لە پارێزگاکەدا بکەن.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.