له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆسه‌ر ئێران، گروپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق هێرشیكی درۆنی بۆسه‌ر ئیسڕائیل ئه‌نجامدا.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی گروپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق، هێرشە درۆنییەکە بنکەیەکی سەربازییان لە عەککا کردووەتە ئامانج.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانیش یه‌كێك له درۆنه‌كان كه له عێراقه‌وه ئاراسته كراون، له عه‌ككا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش توانیویه‌تی سنووری ئاسمانی ئیسڕائیل ببه‌زێنێت و له باکووری ئیسرائیل كه‌وتووه‌ته خواره‌وه. هاوکات، دەستەی پەخشی ئیسرائیل رایگەیاند، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل لێدراو‌ن.
هەر لەگەڵ دەستپێکی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، دەنگی تەقینەوە لە ناوچە سنوورییەکانی عێراق و ئێران بیستراوە، لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی رایگەیاندووە، ئەو دەنگانەی لەسەر سنوور بیستراون، پەیوەندییان بە چالاککردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانەوە هەبووە و هیچ تەقینەوەیەک لە بەسڕە یاخود هیچ شارێکی عێراق رووینەداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.