Erbil 19°C پێنجشەممە 24 تشرینی یەکەم 14:20

تورکیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له‌ کوردستانی سووریا بۆردومان كرد و كوژراو بریندار هه‌یه‌

100%


لە ئەنجامی بۆردومانی تورکیا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی کوردستانی سوریا، چوار کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.

 هێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاویان کردەوە، شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا شارۆچکەی تەل ڕەفعەت، گوندەکانی تەل تەمر، منبج، کۆبانێ، دێرک و قامشلۆیان بۆردوومان کردووە و بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئەنجامی بۆردوومان بۆ سەر شارۆچکەی تەل ڕەفعەت چوار کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ده‌ کەسی دیکە برینداربوون، هەروەها لە کۆبانێ چوار کەسێک بریندار بوونە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سوپای تورکیا نەخۆشخانەیەکی لە شاری قامشلۆ بۆردومان کردووە، لە ئەنجامدا ده‌ کەس بریندار بوونە، هاوکات لە گوندەکانی دەوروبەری دێرک کارگەیەکی غازی بۆردومان کردووە، بەهۆیەوە کرێکارێک برینداربووە.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.