Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 08:35

وەزارەتی دارایی: سبەی سەرەڕای پشوو دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرەڕای ئەوەی سبەی دووشەممە لە هەرێمی كوردستان كرایە پشووی فەرمی، بەڵام دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی دارایی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند "لەگەڵ ئەوەی سبەی دوو شەممە پشووی فەڕمییە لە هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراو بەردەوام دەبێت".

راشیگەیاند "سبەی دووشەممە دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە".

وێنە.. خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.