لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 7:00 لە سەرجەم ناوەكاندەكانی دەنگدان كە پێشتر ئامادەكرابوون، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێ كرد.
لە پڕۆسەكەدا 215 هەزار و 960 ئەندامی هێزە ئەمنییەكان دەنگ دەدەن كە دەكاتە رێژەی 7.4%ی كۆی گشتی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
بۆ دەنگدانی تایبەت، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق 165 ناوەندی دەنگدانی لە هەر چوار بازنەی هەرێمی كوردستان و هەروەها ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و 3 پارێزگای عێراق (كەركووك، نەینەوا، سەڵاحەدین، بەغدا و واسیت) دابینكردووە كە تێیدا پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتی تێدا بەڕێوە دەچێت.
ئەندامانی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی گشتی دەتوانن لە 747 وێستگەی دەنگدانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەنگی خۆیان دەدەن.
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان تا كاتژمێر 6:00ی ئێوارە بەردەوامی دەبێت و پێشتریش كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن رایگەیاندبوو كە بەهیچ شێوەیەك پڕۆسەكە درێژ ناكرێتەوە، چونكە دەنگدانەكە ئەلیكترۆنییە و لە كاتژمێر 6 بەشێوەی ئەلیكترۆنی سەرجەم ئامێرەكانی دەنگدان رادەوەستن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.