Erbil 24°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 08:21

ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانیی خۆراکه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ 16-10-2024به‌رۆژی جیهانیی خۆرك ناسراوه‌ ،كه‌ به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوی جیهانی خۆراك و كشتوكاڵ دیاری كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی برسێتی له‌ جیهان.

 له‌ راگه‌یاندراوێكی رێكخراوی پرۆگرامی خۆراكی جیهانی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌دات له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك و جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ نه‌بوونی ئاسایشی خۆراك له‌مساڵدا به‌ رێژه‌ی 74% هه‌ڵكشاوه‌.

پرۆگرامی خۆراكی جیهانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مساڵ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ جیهاندا رووبه‌ڕووی نه‌بوونی ئاسایشی خۆراكی توند بوونه‌ته‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ 270 ملیۆن كه‌س واتا به‌ رێژه‌ی 74% زیادی كردووه‌، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، كه‌ هه‌ر كه‌مبوونێك له‌ خۆراك ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیان و سه‌رچاوه‌ی بژێوی .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.