Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:24

سەدان هاووڵاتی بەغدا رەوانەی نەخۆشخانەكان كراون.. بزانە هۆكارەكەی چییە؟

کوردستان TV
100%

لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی بۆنی كبریت و پیسبوونی كەشوهەواوە، سەدان هاووڵاتی لە بەغدای پایتەخت تووشی تەنگەنەفەسی بوونە و بەناچاری ماوەیەكی درێژ لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە بۆنی كبریت هاووڵاتییانی شاری بەغدای هەراسان كردووە، هەرچەندە بەرپرسانی ژینگە و پەرلەمانتاران بەردەوام داوای چارەسەری بەپەلە دەكەن، بەڵام تا ئێستا هیچ كارێك بۆ راگرتنی بۆنەكە نەكراوە.

بەگوێرەی راپۆرتی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق، بۆنەكە بەهۆی كاری نایاسایی پاڵاوكەگانی نەوت و فڕێدانی پاشماوەی پاڵاوگەكان دروست بووە.

بڵاوبوونەوەی ئەو بۆنە كبریتە و دووكەڵ لە ئاسمانی شاری بەغدا، بووەتە هۆكاری ئەوەی سەدان هاووڵاتی بەتایبەتیش منداڵان و بەتەمەن و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، رەوانەی نەخۆشخانە بكرێن.

پێشتریش نەتەوەیەكگرتووەكان لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەدابوو كە بەغدای پایتەختی عێراق لە رووی پیسی كەشوهەوا لە ریزبەندی یەكەمی شارەكانی جیهاندایە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.