Erbil 26°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 19:31

گه‌ڕێكی دیكه‌ له‌ یارییه‌كانی خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

100%

ده‌ست به‌یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان ده‌كرێت

له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان  سبه‌ی هه‌ینی 11ی10ی2024، ده‌ست به‌ یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌م له‌ خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان ده‌كرێت.

كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی سبه‌ی یانه‌ی سابیس له‌ هۆڵه‌كه‌یدا له‌ شاری هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی ئه‌كاد عه‌نكاوه‌ ده‌كات، ڕۆژی 12ی10ی2024، یانه‌ی هێرش له‌ هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد - عه‌نكاوه‌ میوانداری یانه‌ی ئاسۆ ده‌كات، ڕۆژی 12ی10ی2024، یانه‌ی زاخۆ له‌ هۆڵه‌كه‌یدا میوانداری یانه‌ی زانكۆی سلێمانی ده‌كات.

كاروچالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌ ناوه‌ندییه‌ وه‌رزشییه‌كانی كوردستان به‌ چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به‌ پاڵپشتی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.