Erbil 34°C دووشەممە 30 ئەیلوول 16:27

بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە پێشوازی لە کۆمەڵێک قوتابی دەکات

100%


بەبۆنەی ساڵی نوێی خوێندن و لە نزیکەوە ئاگادار لە رەوشی قوتابیانی کورد لە وڵاتی میسری شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە پێشوازی کرد لە کۆمەڵێک قوتابیانی کورد لە زانکۆکانی میسر،  ئەزهەر و بەنها و المنصورە.
لە میانەی ئەو دیدارە بەرپرسی مەکتەبی پارتی خۆشحاڵی خۆی دەربری بۆ ئەو دیدارە و هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان خواست لە بەدیهێنانی بروا نامەی بەرز بۆ خزمەتکردنی گەل و وڵات وئامادەی خۆی نیشاندا بۆ هەر هاوکاریەک کە لە توانایاندا دابێت، هەروەها پیرۆزبای پێشکەش ئەو قوتابیانە کرد کە بروانامەیان ئەم ساڵ بەدەست هێناوە، و داوای لەسەر جەم قوتابیان کرد کەوا بتوانین بە بروانامەی باڵا بگەرێنەوە کوردستان، بەتایبەتی لە وڵاتێک وەک میسر کە ئاسانکاری زۆری بۆ قوتابیان کردوە و پەیوەندی بەتینی لە گەڵ کورد هەیە.
لە تەوەرێکی دیکە بەرپرسی مەکتەبی پارتی هیوای خواست کەوا قوتابیان داوا لەکەس و کاریان بکەن بەشداری بکەن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی خوڵی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و ئازادن لە دەنگدان بەچ لایەنێک دەدەن بەڵام بەمەرجێک ویژدانی خۆیان ئاسودە بکەن، و بروانە ئەمرۆی کوردستان لە ئاوەدانی و ئارامی و خزمەتگوزاری و ئازادی، کە هەردەم پارتی خەباتی لە پێناوە دایە و بەردەوامە.
قوتابیانی ئامادە بوو خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو دیدارو مێوانداریە دەربڕی، لە کۆتایی خەڵات بەسەر ئەو قوتابیانە دابەش کرا کە ئەم ساڵ بروانامەیان وەرگرتوە بکالۆریۆس و ماجستر لە زانکۆی ئەزهەر

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.