Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 13:30

ئه‌مشه‌و كارلۆ ئه‌نشیلۆتی یاری ژماره‌ 300 له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ئه‌نجام ده‌دات

100%


كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و به‌ كاتی هه‌ولێر، له‌ گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌درید میوانداری یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش ده‌كات.

یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ كاتێكدا میوانداری یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش ده‌كات ئه‌وا یاریه‌كه‌ زۆر تایبه‌ت ده‌بێ بۆ كارلۆ ئه‌نشیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌كه‌  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریه‌ دەبێتە 300هەمین یاری وەک ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید.

كارلۆ ئه‌نشیلۆتی ده‌رباره‌ی ئه‌م یاریه‌ وتیی ، زۆر دلخۆش و بەختەوەرم کە لە یارییەکەی سبەینێدا وەک ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دەگەم بە سێ سەد یاری، کە بێ گومانم لە باشترین یانەی جیهانم و ئێستاش قۆناغێکی تایبەتە لە ژیانی وەرزشیمدا لەم پۆستەدا و کە "سێ سەد یارییە ئەم کارە دەکەم.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.