Erbil 13°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 21:39

ئەندامێكی پەرلەمانی ئێران: بەشێك لە ئامێرەكانی پەیجەر و بێتەل كە لە لوبنان تەقێنرانەوە لەلایەن ئێران كڕابوون

کوردستان TV
100%

ئەندامێكی پەرلەمانی ئێران ئاشكرای دەكات، بەشێك لەو ئامێرە پەیوەندییانەی پەیجەر و بێتل كە هەفتەی رابردوو لە وڵاتی لوبنان تەقێنرانەوە و دەیان كوژراو و هەزاران برینداری لێ كەوتەوە، لەلایەن ئێرانەوە بۆ حزبوڵا كڕابوون و دابین كرابوون.

ئەحمەد ئەردستانی ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: ئێران بەشداری راستەوخۆ كڕین و دابینكردنی بەشێك لەو ئامێرانەی پەیوەندیكردنی پەیجەر و بێتەلی كردبوو بۆ ئەندامانی حزبوڵا.

ئەندامەكەی پەرلەمان بە ماڵپەڕی (دیدەبان ئێران)ی راگەیاندبوو: بەدڵنیاییەوە ئێران دەستی لە كڕینی ئامێرەكان هەبووە و تەنانەت یەكێك لەو ئامێرانەش كە كڕابوون بە دەستی باڵیۆزی ئێران بوو لە بەیرووت.

ئاشكراشی كرد: پێشتریش ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران هەمان ئامێری پەیوەندیكردنی لەوجۆرەی بەكاردەهێنا، بۆیە گومان دەكرێت كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەشی هەر لە رێگەی تەقاندنەوەی ئامێرەكانەوە روویدابێت.

رۆژانی سێشممە و چوارشەممەی هەفتەی رابردوو لەلایەن ئیسڕائیلەوە و لە رێگەی هێرشی ئەلیكترۆنییەوە هەزاران ئامێری پەیوەندیكردنی پەیجەر و بێتەلی لە لوبنان تەقێنرانەوە، بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لوبنان بەهۆی تەقینەوەكان 37 كەس كوژران و نزیكەی 3 هەزار كەسی دیكەش بریندار بوون.

یەكێك لە بریندارەكانی هێرشەكە موجتەبا ئامانی باڵیۆزی ئێران بوو لە لوبنان كە خۆی و دوو لە پاسەوانە تایبەتەكانی بە سەختی بریندار ببوون، رۆژی پێنجشەممەی رابردووش بۆ چارەسەری بەپەلەی پزیشكی گەیەنرانەوە ئێران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.