شیفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی لە درێژەی گەشتەکەیدا بۆ ئەرمنیا بۆ بەشداری کردنی لە لوتکەی دیاسپۆرای ئەرمنیا، لەسەر داوای بەرێوەبەرانی رادیۆکە سەردانی ستدیۆی ڕادیۆی یەریڤانی کردو بە گەرمی لە لایەن بەرێوەبەر و ستافی رادیۆکە پێشوازی لێکرا.
شیفا بارزانی لە وتووێژێکەیدا باسی لە پەیوەندی مێژووی ئەرمەن و کورد کرد و سوپاسی دەوڵەتی ئەرمنیای کرد بۆ کردنەوەی ڕادیۆی کوردی و دەستەبەرکردنی مافەکانی کوردانی دانیشتووی ئەرمینییا.
بەرێوەبەرانی بەرنامەکە خۆشحاڵ بوون لەدوای 66 ساڵ لە دیداری ژەنەڕاڵ بارزانی نەوەیەکی ناوبراو سەردانی رایۆکەیە کردووەو لەم بارهوە بە بیریان هێنایەوە کە بارزانی نەمر ساڵی 1958 سەردانی ڕادیۆی ناوبراوی کردووەو لەسەر پێشنیاری ناوبراو بەرنامەکانی ڕادیۆکە لە 30 خولەک لە ڕۆژێکدا بۆ 1 یەک کاتژمێر و 30 خولهك زیاد کراوه، ئێستاش ڕۆژانە یەک کاتژمێر لە کاتژمێر 20:00 بە کاتی ئەرمنیا بۆ 21:00 رادیۆی یەریڤان بە کوردی وەشان دەکات.
پاشان شیفا بارزانی و شاندی یاوەری سەردانی بەشی کوردۆلۆجی زانکۆی ئەرمنیان کرد، زانکۆی ناوبراو بە فەرمی داوایان لە شاندی کۆنفێدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی کرد کە پشتیوانی ماددی و مەعنەوی لە بەشی کوردۆلۆژی ئەو زانکۆیە بکەن و ژوورێک لە زانکۆکە بە ناوی ژووری بارزانی بکرێتەوە تاکوو ببێتە ناوەندێکی زانستی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر پەیوەندی کوردو ئەرمەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.