به بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، كوردێك له پۆستێكی ئیداری شاره‌كه دوور ده‌خرێته‌وه و كه‌سێكی عه‌ره‌ب له شوێنه‌كه‌ی داده‌نرێت.
به واژۆی محه‌مه‌د حافز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، كوردێك له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كارگێڕیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه لادرا و پۆسته‌كه‌ی درا به كه‌سێكی عه‌ره‌ب.
ته‌نیا خه‌یروڵا پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك لهئهستۆدابوو به‌ر له‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی لابدرێت و كه‌سێكی عه‌ره‌ب به ناوی هانی ئه‌حمه‌د سوڵتان له شوێنه‌كه‌ی دانرا.
له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به سه‌دان پۆستی ئیداره‌ی خۆجێیی پارێزگای كه‌ركووك له هاووڵاتییانی كورد وه‌رگیراوه‌ته‌وه و به عه‌ره‌ب و توركمان دراوه، له ئێستاشدا له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه، سه‌رجه‌م پۆسته ئیدارییه‌كانی دیكه‌ی ناو پارێزگا و به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه كارگێڕییه‌كان به كه‌سانی عه‌ره‌ب ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.