دایکی شۆفێرەکەی ئاکام عومەری فەرماندەی پێشووی کۆماندۆ کەهاوشێوەی ئاکام عومەر لەرووداویکی تەمومژاوی كوژرا بە گریانەوە دەڵێت: تخوا بکوژی کوڕەکەم دەستگیربکەن، دادگاکانی سلێمانی سکاڵامان لێ وەرناگرن.
كەسوكاری هێمن هورمز شوفێری تایبەتی ئاكام عومەر ڕایدهگهیهنن، راستییەكان شێواون و پێویستە ئەوە بزانرێت كێ هێمنی كوشت.
هێمن لە پێنجی ئاداری ساڵی 2024 لە شارۆچكەی دووكان كوژرا، دواتر لەلایەن هێزە تەناهییەكان ئەوە راگەیەنرا منداڵێكی سێ ساڵ بە تاپڕ ئەو كەسەی كوشتووە، ئێستاش پۆلیس سكاڵا لە كەسوكارەكەی وەرناگرێَت.
ئەمڕۆ سێشەم 17ـی ئەیلوول، كەسوكاری هێمن هورمز شوفێرە تایبەتەكەی ئاكام عومەر رایان گەیاند، هێمن بە چەكی تاپڕ لە پشتەوە كوژراوە.
ڕاشیانگهیاند، خەریكە راستییەكان دەشارێنەوە و گومانمان هەیە، چونكە دەڵێن منداڵە سێ ساڵەكەی كوشـتوویەتی، بەڵام منداڵێكی سێ ساڵ چۆن دەتوانێ بە تاپڕ كەسێك بكوژێت.
كەسوكاری هێمن هورمز ئاماژهیان بهوهش كرد، تا ئێستە هیچ كەسێك لەسەر ئەم دۆسیەیە نەگیراوە، سكاڵایان لە دادگای سلێمانی ڕەت كرایەوە، بەرپرسانی ئەو شارە سكاڵامان وەرناگرن، بۆیە دەمانەوێت خوێنی براكەمان بە فیڕۆ نەڕوات، باشیش دەزانین براكەم ناحەقیی زۆری بەرانبەر كرا و لە ماڵەكەی خۆی لە سلێمانی كوژرا.
بەگوتەی كەسوكاری هێمن، پۆلیس دوای 15 رۆژ ڕایانگهیاندووه، تاپڕەكە دەبەین بزانین شوێنپەنجەی كێی بەسەرەوەیە، دواتریش پێیان راگەیاندین شوێنپەنجەی كەسی بەسەرەوە نییە، بۆیە دۆسیەكە ون كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.