پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی9ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك نزم ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ دووشه‌ممه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه 18ی9ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ورده‌بێت، له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووك له ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێمی كوردستان، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك نزم ده‌بێته‌وه به‌یه‌ك پله تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:35 پلەى سیلیزى
سلێمانی:35 پلەى سیلیزى
دهۆک:35 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 38 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 36 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 36 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 26 پلەى سیلیزى
سۆران: 33 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 39 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.