Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:13

هەولێر.. لە ئەمڕۆوە دەست بە ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی بارانبارین كرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر، لە ئەمڕۆ دووشەممەوە دەستی كرد بە هەڵمەتی ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی بارانبارین و خاوێنكردنەوەی مەزرا و مەنهۆڵەكان.

بەڕێوەبەرایەتییەكە رایگەیاند: هەڵمەتەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و هەموو رۆژێك لە سنووری هەموو شارەوانییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر مەزراكان خاوێن دەكرێنەوە.

راشیگەیاند: تەنیا ئەمڕۆ دووشممە لە شاری هەولێر نزیکەی 90 مەزرا پاککراونەتەوە.

هەروەها رایگەیاند: هەڵمەتەکە بە شێوەیەکە كە سەرەتا شەقامە سەرەکییەکان، دواتریش بازار و کۆلانەکان بە شێوەیەکی گشتی پاک دەکرێنەوە، ئەم کارانەش تا کۆتایی وەرزی زستان و بارانبارین بەردەوام دەبێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.