ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ی9ی2024 دوو یاسای زۆر مشتومڕاوی و پڕلهكێشه تاوتوێ ده‌كات كه بریتین له هەمواری دووه‌می یاسای باری کەسی و هه‌مواری دوه‌می لێبوردنی گشتیی.
بەگوێرەی بەشی ڕاگەیاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، کارنامەی دانیشتنی ئه‌مڕۆ دووشەممە كه بریاره كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌رۆ به‌ڕێوه‌بچێت، بریتییە لە دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان، کە بەشێک لە بڕیارەکانی رژێمی به‌عسی رووخا‌و له‌خۆ ده‌گرێت.
هەروەها ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕەشنووسی یاسای بەکرێدانی زەوییە کشتوکاڵییەکان ده‌خاته ده‌نگدانه‌وه.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گفتوگۆ له‌سه‌ر خوێندنەوەی دووەم بۆ ره‌شنووسی هەمواری ماده‌ی دوو و ماده‌ی 10 له یاسای باری کەسی ژمارە 188ی ساڵی 1959 ده‌كات.
هه‌روه‌ها گفتوگۆ لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ ڕەشنووسی هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە بیست و حه‌وتی ساڵی 2016 ده‌كات.
له دوایین بڕگه‌ی دانیشتنەکەدا ئه‌نجومه‌نی نوێنهراین عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای پاراستنی خاوەندارێتی هزری و خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ ڕەشنووسی یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.