Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:23

بە هاژه‌كی بالیستیک لە یەمەنەوە هێرش کرایە سەر ئیسرائیل

کوردستان TV
100%


سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بە هاژه‌كی بالیستیک لە یەمەنەوە هێرش کراوەتە سەر وڵاتەکەیان و لە ناوچە جیاجیای وڵاتەکە زه‌نگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە. ڕاشیگەیاندووە کە، سیستەمەکانی بەرگریی هاژه‌كی کەوتنە کارەوە.

بە پێی ڕوونکردنەوەیەکی سوپای ئیسرائیل، هاژه‌كێكی بالیستیک کە لە یەمەنەوە ئاراستە کراوە، لە ناوەندی ئەو وڵاتە کەوتووەتە خوارەوە و لەسەرانسەری وڵاتدا زیاتر لە هەزار شوێن زەنگەکانی ئاگادارکردنەوە لێدراون.

بە پێی ئەو ڕاگەیاندراوە، سیستەمەکانی بەرگریی هاژه‌كی کەوتوونە کارەوە و جەخت لەوەش کراوەتەوە کە ئەو دەنگانەی کە دەبیسترێت، کاردانەوەی سیستەمەکانە.

سوپای ئیسرائیل هیچ ئاماژەیەکی بە هەرچەشنە زیان و زەرەرێک بەهۆی ئەو هێرشانە نەداوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.