Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:48

مەترسیدارترین سیحرباز و جادووگەر دەستگیر كرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە مەترسیدارترین و گەورەترین سیحرباز و نوشتەكار و جادوویان لە پارێزگای ئەنباڕ دەستگیركردووە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: بەشی نەهێشتنی تاوانی شاری رومادی توانیان ئافرەتێكی سیحرباز و توشتەكار و جادووگەر دەستگیر بكەن، هەروەها لە كاتی دەستگیركردنیشیدا كۆمەڵێك كەلوپەل و پێداویستی سیحر و جادووش دەستی بەسەردا گیرا.

راشیگەیاند: ئەو ئافرەتە گەورەترین و مەترسیدارترین سیحرباز و جادووگەرە لە سنووری پارێزگای ئەنباڕ.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەختیشی كردەوە كە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو ئافرەتە سیحرباز و جادووگەرە دەگرنەبەر.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.