Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:35

قائیمقامێک و دوو بەڕێوەبەری ناحیە سوێندی یاساییان خوێند

کوردستان TV
100%

لەبەردەم وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، قائیمقامی شارۆچكەی خەلیفان و بەڕێوەبەری شارەدێی سرێشمە و شارەدێی بێستانە سوێندی یاساییان خوێند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی 12ی ئەیلوولی 2024، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەریمی کوردستان پێشوازی کرد لە هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕێورەسمی دەستبەکاربوون و خوێندنی سوێندی یاسایی مەغدید عەریف ئەحمەد قائیمقامی شارۆچكەی خەلیفان، جێگر حوسێن کەریم بەڕێوەبەری شارەدێی سرێشمە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دێدەوان خەلیل خاڵانی محەمەد بەڕێوەبەری شارەدێی بێستانە لە پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.

دوای خوێندنی سوێندی یاسایی کە خزمەتکاری خەڵک بن و بە بێلایەنی و دەستپاکی و پیشەیی بەرنامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خزمەتکردنی خەڵک و کوردستان جێبەجێ بکەن، وەزیری ناوخۆ لە وتەیەکدا سەرەڕای پیرۆزباییکردن لە بەڕێزانی ناوهاتوو، هانیدان کە وەرگرتنی پۆست و بەرپرسیارێتی لە حکوومەتی کوردستان وەکو دەرفەتی گەورە بۆ خزمەتکردنی خەڵک بە بێلایەنی و پیشەیی و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان ببینن.

بەرزکردنەوەی ئاستی ئیداری خەلیفان لە شارەدێ بۆ شارۆچكە و هێنانەکایەوەی شارەدێی سرێشمە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و شارەدێی بێستانە لە پارێزگای هەولێر لە بڕیارە نوێیەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانن بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتییانی ئەو سنوورانە و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی کابینەی نۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.