Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:37

ئەمڕۆ سه‌رۆككۆماری ئێران سەردانی هه‌ولێر دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆککۆماری ئێران، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

 بەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ی9ی2024، مه‌سعود پزیشكیان سەرۆککۆماری ئێران دەگاتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیكه‌ی باڵای هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ دەکرێت.

 سەرۆککۆماری ئێران له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و  گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ده‌كرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.