Erbil 8°C سێشەممە 03 کانونی یەکەم 20:48

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی د.پشتیوان سادق

کوردستان TV
100%


نووسینگەی ڕۆژنامەوانی دکتۆر پشتیوان سادق ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتیی بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، دکتۆر پشتیوان سادق پێشوازی لە بافل تاڵەبانیش كردووە، چەند ڕۆژێكە هەندێ پەیجی سۆشیال میدیا وێنەیەكی(سالار عەزیز و فەرەیدون عەبدولقادر)یان داناوە بەو حیسابەی لە دوای كێشە سیاسیەکانی ڕۆژانی رابردوو لە سلێمانی، ئەم دوو بەڕێزە سەردانی (د. پشتیوان سادق)یان كردبێت لە مەكتەبی رێكخستنی پارێزگای هەولێر. 

‏‎ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، دەمانەوێت بۆ هەموو لایەک روون بکەینەوە، کە ڕاستی ئەو وێنەیە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی شوباتی ئەمساڵ، واتە زیاتر لە شەش مانگ پێش ئێستا، دکتۆر پشتیوان یەكێك بوو لە لیژنەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێشوازیکردن لە مێوانانی پرسەی خوالێخۆشبێت  خوشكی جەنابی (سەرۆك بارزانی)، ژمارەیەك مێوان لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ژمارەیەكی تر لە وەزارەت، (د.پشتیوان سادق) لەگەڵیان دەچووە شوێنی پرسەکە، هەر لەم سێ ڕۆژەیی پرسەکەدا، بەڕێزیان پێشوازی لە بەرێزان باڤڵ تاڵەبانی، سەعدی پیرە، رەفعەت عەبدوڵا، بورهان سەعید سۆفی و  قادر عەزیز کرد، هەروەها پێشوازی لە  د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ و عەمارحەكیم و دەیان سەركردەی عێراقی و كوردستانی کرد.

‏‎نووسینگەی ڕۆژنامەوانی دکتۆر پشتیوان سادق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، ئەگەر چەواشەكاران، تۆزەك بەووردی سەیری بەروار و نوسینەکانیان بکردبا، ئەوا بۆیان دەردەكەوت، وەک هەموو جارێک هەڵەن.


 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.