Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 05:16

سێ خاڵی سەربازیی لە باکووری ئیسرائیل لەلایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە کرانە ئامانج

کوردستان TV
100%


بە ئاراستەکردنی هاژه‌ك و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە، سێ خاڵی سەربازیی لە باکووری ئیسرائیل، کرانە ئامانج.

حزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە چەکدارەکانیان بە ئاراستەکردنی هاژه‌کی بالیستیکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتەوە سەر سێ خاڵی سەربازیی لە باکووری ئیسرائیل.

ڕاشیگەیاندووە کە ھێرشەکان، بە وردی ئامانجەکانی پێکاوە.

باسی لەوەش کردووە کە ھێرشەکەیان لە وەڵامی دەستدرێژییەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر ناوچەکانی باشووری لوبنان ئەنجامداوە، بە تایبەتیش ئەو دەستدرێژییەی کە کرایە شارۆچکەی فرۆن کە بەھۆیەوە ژمارەیەک کارمەندی فریاکەوتن کوژراون و برینداربوون.

ڕۆژی شەممە لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا بۆسەر ئۆتومبێلک لە شارۆچکەی فرۆن باشووری لوبنان، سێ کارمەندی فریاکەوتن کوژران و دووی دیکەش برینداربوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.