Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 05:18

سابالینكا بۆ یەكەمجار نازناوی تێنسی ئەمەریكای كراوەی بەرز كردەوە

کوردستان TV
100%


 
لەیاری كۆتایی پاڵەوانیەتی ئەمەریكای كراوە، لەسەر ئاستی كچان، خاوەن پۆلینی دووەمی جیهان ئەرینا سابالینكای رووسی رووبەرووی جیسیكا بیگۆلای ئەمەریكی بۆوە، دوای بەرێوەچوونی یاریەكی ئاست بەرز لەنێوان هەردوو كچە تێنسزان، دواجار سابالینكا توانی زۆر بەئەستەم لەماوەی یەك كاتژمێر و پەنجاو سێ خولەك یاریەكە بەدوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر بۆ بەرژەوەندی خۆی تەواو بكات، ئەنجامی كۆمەلەكان حەوت پێنج ، حەوت پێنج، بەم بردنەوەیە سابالینكا توانی بۆ یەكەمجار لەمێژوو نازناوی ئەمەریكای كراوە بەرز بكاتەوە.

 هاوكات ئەوە سێیەمین نازناوی تێنسی پیشەگەرانە لەكاروانی وەرزشی ئەو كچە تێنسزانە، سابالینكا لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندوەك دەزانن دوای لەدەستدانی باوكم هەموو هەوڵ و ئامانجێكم نەخشانی ناوی خێزانەكەم بوو لەمێژووی تێنس، بۆیە هەر كاتێ ناوم دەبینم لەسەر ئەم جامە ئەوە مایەی شانازنیە، شانازی بەخێوانەكەم دەكەم كە هیچ كاتێك دەستبەرداری خەونم نەبوون، بەڵكو ئەوەی لەتوانایان بێت ئەنجامیان داوە بۆ پێش كەوتنم.   

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.