دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لێكۆڵینەوە لە كوژرانی حەكیم لوقمان دەكات، كە لە توركیا لەلایەن گرووپێكەوە بە چەقۆ كوژرا.
دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاو كردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: بەداخەوە هەواڵی کوشتنی هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستانمان بیست، کە خەڵکی کەڵەکچییە لەسنووری شاری دهۆک بەناوی (حەکیم لوقمان) لەشاری ئەستەنبولی تورکیا كوژراوه. ئاماژەی بەوەش كردووە، بەگوێرەی قسەی کەسوکارەکەی ئەو هاووڵاتییە تەنها لەبەر ئەوەی بەکوردی قسەی کردووە لەلایەن چەند کەسێکەوە لە کافتریایەکی شاری ئەستەنبول لە تورکیا هێرش کراوەتە سەری و كوژراوه.
له بهیاننامهكهدا هاتووه، ئەو هەواڵە هەمووانی نیگەران کردو پێشهاتێکی خراپە بۆ وڵاتێکی گەورەی وەک تورکیا، کە بە وڵاتێکی گەشتیاری ناسراوە و ساڵانە هەزاران هاووڵاتی بۆ گەشت و بازرگانی سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن و بۆ هەرێمی کوردستانیش تورکیا وڵاتێکی گرنگ و دراوسێیە.
هاوكات جهختی لهوهشكردووهتهوه، ئێمە سەرەڕای ئەوەی ئیدانەی کوشتنی ئەو هاووڵاتییە دەکەین لێرەوەش لەڕێگەی كونسڵخانەی تورکیا لەهەرێم و لە ڕێگەی حکوومەتی هەرێم و پەیوەندی دیبلۆماسی نێوان هەردوولا داوا دەکەین حکوومەتی تورکیا لێکۆڵینەوە بکات لە ڕووداوەکە و تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و بدرێنە دادگا و بەسزای یاسایی خۆیان بگەن و ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەر بۆ پاراستنی گەشتیار و سەردانیکاران.
حەکیم لوقمان خەڵکی ناحیەی کەلەکچییە، تەمەنی 38 ساڵ بوو و خاوەنی هەشت منداڵ بوو، لە دهۆک کڕین و فرۆشتنی بە ئۆتۆمبێلەوە دەکردو له دوبهیهوه لهگهڵ ئامۆزا و هاورێیهكی چووهته ئیستهنبوڵ دوو كاتژمێر دوای گهیشتنی له کافتریایەکی ئهكسهرای دوازده كهس هێرش دهكهنه سهری و دهیكوژن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.