دوابه‌دوای كه‌وتنه خواروه‌ی فرۆكه‌یه‌كی ئێف شازده، سه‌رۆكی ئۆكراینا فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی له پۆسته‌كه‌ی دوور خسته‌وه.
هه‌رچه‌نده به‌دیاریكراوی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی جەنەڕاڵ میکۆلا ئۆلێشچوک فەرماندەی هێزی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی له پۆسته‌كه‌ی نه‌خسته‌ڕوو، به‌ڵام له پۆستێكیدا له ته‌لیگرام رایگه‌یاند، ئاگاداربوون له‌سه‌ر ژیانی سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كانمان به‌شێكه له ئه‌ركه‌كانم. رۆژی رابردوو رووسیا رایگه‌یاند یەکێک لە فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف شازده دروستکراوی ئەمریکای تێك‌شكاند و به‌هۆیه‌وه فرۆكه‌وانه‌كه‌ش كوژراوه. به‌ڵام ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەکرد، فرۆكه ئیف شازدهكه لە ئەنجامی هێرشی ڕاستەوخۆی دوژمن نەخراوەتە خوارەوە و له‌وباره‌وه ژەنەڕاڵ ئۆلشچۆکیش لەگەڵ هەندێک لە سیاسییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی تووشی دەمەقاڵی بووە لەسەر ئەوەی که كێ له‌م بابه‌ته‌دا تاوانبارە.
هاوكات ڤلۆدیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی تێلێگرام رایگه‌یاند، بڕیاری داوە جەنەڕاڵ میکۆلا ئۆلێشچۆک فەرماندەی هێزی ئاسمانی وڵاتەكه‌ی لە پۆسته‌كه‌ی دوور بخاته‌وه.
لای خۆیه‌وه له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تیی ئەرکانی گشتی سوپای ئۆکرانیا بڵاویكرده‌وه، جەنەڕاڵ ئەناتۆلی کریڤنۆژکۆ وەک فەرماندەی کاتیی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا دەستنیشان كراوه. جەنەڕاڵ ئەناتۆلی پێشتر سەرپەرشتی فەرماندەیی ئاسمانی ناوەندی بووە و هاوكات به‌رپرسی ئاراسته‌كردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ناوەندی ئۆكراینا بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.