یه‌كێتی ئه‌وروپا جگه له ناردنی یارمه‌تیی سه‌ربازیی، جه‌ختی له به‌رده‌وامبوونی پشتوانییه‌كانی بۆ هێرشی ئۆكراینا دژی روسیا كرده‌وه. هاوكات رایگه‌یاند، ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك به واتای راگه‌یاندنی شه‌ڕ دژی رووسیا نییه.
له میانی كۆبوونوه‌ی وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئەورووپا له‌گه‌ڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتییەکە، جارێكی دیكه پشتیوانیی خۆیان بۆ هێرشەکەی ئۆکرانیا دژی روسیا دووپات کردەوە.جۆزێپ پۆریل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا رایگه‌یاند، هەرچەندە پشتیوانی لە هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر خاکی ڕووسیا دەکەین، بەڵام لەگەڵ ڕووسیادا لە شەڕدا نین وجەنگمان لە دژی ڕووسیا هەڵنەگیرساندووە.
ئاشكراشیكرد: کاتێك پشتیوانیی لە ئۆکرانیا دەکەین، تەنانەت ڕەچاوی ئەگەری بە ئامانجکردنی ڕووسیاش دەکەین، وتیشی، ئێمه لەگەڵ ڕووسیادا لە شەڕدا نین و کەسیش نایەوێت لەگەڵ ڕووسیا شەڕ بکات، بەڵام ئه‌گه‌ر خۆت لەشوێنی ئۆکرانییەکان دابنێی كه لەلایەن ڕووسیاوه و لەشوێنێکەوە بۆردومان دەکرێن كه لە دەرەوەی ناوچەی هێزی ئه‌واندایه،دەتەوێت شەڕه‌كه بۆ هەردوولا یەکسان بێت.
لای خۆیه‌وه ڕوبین برێکیلمانس، وەزیری بەرگری هۆڵەنداش ڕایگەیاند، لەبارەی ڕێککەوتی گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ ئۆكراینا هیچ لێدوانێك نادات، چونكه نایانه‌وێت له‌و رێگه‌وه هیچ زانیارییه‌ك بە ڕووسیا بدەن. ئامژاه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شددا له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌یان سوورن و به‌مزووانه هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ ئۆكرانیا ده‌نێرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.