ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بەمەبەستی ئامادەکارییه‌كان بۆ ئەگەری دیداری نێوان سه‌رۆككۆماری ئهمهریكاو چین سه‌ردانی په‌كینی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پلانەکانی کۆبوونەوەکە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاشكرایكردووه، بڕیارە هەفتەی داهاتوو جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لەگەڵ هاوتا چینییەکەی وانگ یی کۆببێتەوە.
هاوکات بڕیارە کۆشکی سپی لە ناوه‌ڕاستی مانگی ئەیلول پلانی گەشتەکانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ڕابگەیەنێت. ماڵپەڕی ئەکسیۆس بە پشتبەستن بە سێ سەرچاوەی ئاگادار بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت جگه له هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه، بەرپرسانی دیكه‌ی ئەمریکا و چین بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن کە بریاره لە کۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوەدەچێت.
ماڵپەڕەکە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بایدن لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی کشایەوە، ڕایگەیاندووە کە بەنیازە کاتێکی زیاتر بۆ کاروباری دەرەوە تەرخان بکات، لەنێویاندا گەشتە نێودەوڵەتییەکان.
جه‌یك سالیڤان لە ماوەی سەرۆکایەتی بایدندا چەند جارێک لەگەڵ بەرپرسانی چین کۆبووەتەوە و باس لە ئاڵۆزی پەیوەندی نێوان هەردوو ڕکابەرە ئابورییەکە كراوه، بەڵام له‌و ماوههیدا ئه‌مه یه‌كه‌مجار ده‌بێت كه سه‌ردانی چین بكات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.