سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین باسی لەوە کرد کە ئومێدەوارن لە کاتێکی نزیکدا پسپۆڕانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەردانی وێستگەی هێزی ئەتۆمی کورسک بکەن و گوتی: "دوێنێ شەو، دوژمن (ئۆکراینا) هەوڵیدا هێرش بکاتە سەر وێستگەی هێزی ئەتۆمی کورسک".
سەبارەت بە هێرشی سوپای ئۆکراینا بۆ سەر ناوچەکانی کورسک، بێلگۆرۆد و بریانسک پوتین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ولاتەکەیدا ئەنجام دا.
پوتین ئاماژەی بەوە کرد کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بەڵێنی داوە لە کاتێکی نزیکدا پسپۆڕ ڕەوانەی وێستگەی هێزی ئەتۆمی کورسک بکات و، گوتی: ''دوێنێ شەو، دوژمن (ئۆکراینا) هەوڵیدا هێرش بکاتە سەر وێستگەی هێزی ئەتۆمی کورسک''.
لە کۆبوونەوەکەدا بریکاری پارێزگاری ناوچەی کورسک، ئەلێکسی سمیرنۆڤ زانیاری بە پوتین دا سەبارەت بە دۆخی وێستگەکە و، ئەوەی خستەڕوو کە لەگەڵ بەرپرسانی دەزگای وزەی ئەتۆمی دەوڵەتی ڕووسیا ڕۆساتۆم (Rosatom) کۆبوونەوەیان لەسەر بابەتەکە کردووە و، وێستگەکە بە شێوەیەکی ئاسایی کار دەکات.
ڕۆساتۆم لە 17ی ئابدا بڵاویکردەوە کە بەهۆی هێرشی ئۆکرایناوە دۆخی دەوروبەری وێستگەی هێزی ئەتۆمی کورسک خراپ بووە.
لە دوای دەستپێکی هێرشی سوپای ئۆکراینا لە شەشی ئابدا، لە ناوچەی کورسک کە خاکی ڕووسیایە شەڕ و پێکدادانی توند بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.