Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 11:02

مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%


مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (29)یەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،  پیرۆزباییەکی ئاراستەی سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان كرد كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەڕێزان سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان.

لە(29)یەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین، هیوادارین لە خەبات بەردەوام بن بۆ دەستبەرکردنی مافەکانمان و سەقامگیری هەرێمی کوردستان.

لەم دەرفەتەدا دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و هاریکاری نێوانمان و سەرجەم پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسیی و لێکتێگەیشتن و بەرقەراربوونی ئاشتەوایی و پاراستنی دەستکەوتەکانمان.


هەم دیسانەوە پیرۆزباییتان لێدەکەین و، هەر سەرکەوتوو بن.
مەکتەبی سیاسیی
 پارتی دیموکراتی کوردستان

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.