هەندێ جۆر لە خواردن و خواردنەوە هەیە هەرگیز نابێت لەگەڵ پرتەقاڵ و ترشەمەنییەكان بەشێوەیەكی گشتی بخورێتەوە، چونكە نەك سوودەكەی نامێنێت، بەڵكو دەبێتە هۆكاری زیانگەیاندن بە لەش.
ئەو جۆرە خۆراكانەی كە نابێت لەگەڵ پرتەقاڵ و ترشەمەنییەكان بخورێنەوە بریتین لە:-
شیر
خواردنی شیر لەگەڵ پرتەقاڵ و ترشەمەنییەكان دەبێتە هۆی سوتانەوە و تێكچوونی گەدە، چونكە ترشەمەنییەكان لەگەڵ پرۆتینی شیر كار لێك دەكەن و دەبنە هۆكاری ئاوسانی گەدە.
تەماتە
تەماتە و پەرتەقاڵ رێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین سییان تێدایە، بەڵام خواردنەوەی هەردووكیان بەیەكەوە دەبێتە ئاڵۆزبوون و تێكچوونی گەدە.
ماست
هاوشێوەی شیر، خواردنی ماست و پرتەقاڵ دەبێتە هۆكاری ئاوسانی گەدە.
مۆز
هەرگیز مۆز و پرتەقاڵ بەیەكەوە نەخۆیت، چونكە دەبێتە تێكچووی گەدە و ریخۆڵە بەتایبەت لەو كەسانەی كێشەی گەدەیان هەیە.
پاقلەمەنییەكان
خواردنی پرتەقاڵ و پاقلەمەنییەكان دەبێتە هۆكاری ئاوسان و كێشەكانی هەرسكردن.
خواردنە گەرمەكان
خواردنی گەرم لەگەڵ پرتەقاڵ بەیەكەوە دەبێتە هۆكاری دروستبوونی كێشەی گەدە و ریخۆڵە.
پەنیر
خواردنی پەنیر و پرتەقاڵ و ترشەمەنییەكان بەگشتی دەبێتە هۆكاری خاوی كرداری هەرس.
كافایین
خواردنی قاوە و چا لەگەڵ پرتەقاڵ دەبێتە هۆكاری دروستبوونی كێشەی گەدە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.