Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:11

بایدن: له‌و باوه‌ڕه‌داین ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نرێت ئێران هێرش ناکاتە سەر ئیسرائیل

کوردستان TV
100%


 
بایدن ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ ڕابگه‌یه‌نرێت، ڕه‌نگه‌ ئێران هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئیسڕائیل ئه‌نجام نه‌دات. 

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمه‌ریکا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا پێشبینی خۆی خسته‌ڕوو و گوتی ئه‌گه‌ر به‌منزیكانه‌ هه‌وڵی جدی بدرێت ئیسڕائیل و حه‌ماس بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، ڕه‌نگه‌ ئێران هێرش نەکاتە سەر ئیسرائیل و ناوچه‌كه‌ دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌ شه‌ڕی سه‌رتاسه‌ری. 

بایدن گوتیشی، ئەمه‌ریکا و میسر و قەتەر لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ نێوه‌ندگیری حه‌ماس و ئیسڕائیل تا ئه‌و كاته‌ی ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمه‌ریکا لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا لە واشنتن، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دەبێت له‌ ئاماده‌باشیدابین بۆ ئەگەری هه‌ر هێرشێك كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر ئیسڕائیل. 

ئەم لێدوانه‌ی كێربی لە کاتێکدایە، ئێران دوای كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه‌ سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس، له‌ تارانی پایته‌خت رایگەیاندووە، کە لە بەرامبەر هێرشەکە بێده‌نگ نابین و كاردانه‌وه‌ی توندی ده‌بێت.  
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.