جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوزی ئەمه‌ریکی، گوتی کە ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل هێشتا ئەگەری هەیە و ئەو پلانەی کە من دامڕشت و لەلایەن گروپی وڵاتانی حه‌وته‌وه و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەندکرا، هێشتا له‌به‌رده‌سته.
بایدن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌رده‌وام لەگەڵ هەموو تیمەکەم کاردەکەم بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی بابەتەکە بەرەو شەڕێکی ناوچەیی گەورە نه‌چێت.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕوونیشی کردەوە، کە لە کۆتایی مانگی تەمموزدا بڕیاری کشانەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دا، ئەمەش دوای چەند هەفتەیەک لە دیبەیتەکەی لەگەڵ دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی پێشووی ئەمه‌ریکا و کاندیدی کۆمارییەکان، به‌هۆی بۆچونی ژمارەیەک لە نوێنەرانی دیموکراتەکان لە کۆنگرێس کە پێیان وابوو مانه‌وه‌م زیان بە پێگەی پارته‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت له كێبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه.
هه‌روه‌ها سەرۆکی ئەمه‌ریکا پێی وایە ئەگەر ترەمپ لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا بە جێگری سەرۆکی ئێستای ئەمه‌ریکا، کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان بدۆڕێت، ده‌سه‌ڵات به ئاشتییانه ناگوازرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.