Erbil 11°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 11:12

پاڵه‌وانێتی هێزی له‌ش بۆ هۆڵ و یانه‌كان بۆ ئافره‌تانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان TV
100%


له‌ ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی هێزی له‌شی كوردستان پاڵه‌وانێتی هێزی له‌ش بۆ هۆڵ و یانه‌كان بۆ ئافره‌تان به‌ڕێوه‌چوو.

پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ دره‌نگانی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 9ی8ی2024، له‌ قه‌زای كفری له‌ هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوان بۆ له‌  هۆڵ و یانه‌كانی كوردستان له‌ قه‌زاكه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

دوای ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێزی به‌شداربووان له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ئه‌نجام به‌م شێوه‌یه‌ بوو: 

هۆڵی ڕۆیاڵ گێم- كفری - پله‌ی یه‌كه‌م
هۆڵی ڕزگاری گێم - ڕزگاری پله‌ی دووه‌م
هۆڵی پاوه‌ڕ گێم - كه‌لار - پله‌ی سێیه‌م 
هۆڵی ئاكتیڤ گێم- كه‌لار - پله‌ی سێیه‌می دووباره‌.

له‌ كۆتاییدا له‌لایه‌ن به‌رپرسان له‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامان له‌ یه‌كێتی ناوه‌ندی هێزی له‌شی كوردستان خه‌ڵات و جامی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌خشرا به‌ پاڵه‌وانانی به‌شداربوو.


لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان كاروچالاكییه‌كانی به‌ پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.