سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا رایگەیاند كە جیهان لە هەموو كات نزیكتر بۆتەوە لە هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم.
دۆناڵد ترەمپ كە ئێستا بەربژێری كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ویلایەتی فلۆریدا گوتی: دۆخی جیهان بەگشتی ئاڵۆزە و ئێستا لە هەموو كات نزیكتر بووینەتەوە لە هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم.
گوتیشی: بەداخەوە سەرۆك و سەركردەی ئاوامان هەیە، نازانێت چۆن لەگەڵ ئەم دۆخە مەترسیدارە گەورەیە هەڵسوكەوت بكات.
هەروەها گوتی: ئەمەریكا ئێستا لە مەترسیدارترین دۆخی دایە لە رووی ئابووری و ئەمنیدا و ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوامبێت تووشی كارەسات دەبینەوە.
دووبارە ئاماژەی بەوەشدایەوە كە ئەگەر ئەو سەرۆكی ئەمەریكا بووایە، هەرگیز لێ نەدەگەڕا شەڕی رووسیا و ئۆكڕاینا روو بدات.
لە كۆتاییدا دووپاتی كردەوە كە جۆ بایدن خراپترین سەرۆكی ئەمەریكا بووە لە مێژوودا، گوتیشی ئەگەر جێگرەكەی كامالا هاریس ببێتە سەرۆك زۆر لەو خراپتر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.