ئۆکراینا داوا لە مەکسیک دهكات ئهگهر ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا، لە مەڕاسیمی دەستبەکاربوونی کلۆدیا شەینبام وهك سەرۆکی مەكسیك بهشداری كرد دەستگیری بکات.
باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە مەکسیکۆ سیتی، له بهیاننامهیهكدا داوای لە حکوومەتی مەکسیک کردووه، ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا ئهگهر بهشداری لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی کلۆدیا شەینبام سەرۆکی مەكسیكی كرد، بە فەرمانی دەستگیرکردنی کە لەلایەن دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتییەوە دەرچووە دەستگیر بکات.
هاوكات راشگهیاندووه، دڵنیاین کە حکوومەتی مەکسیک ڕێز لە فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی دەگرێت کە دژی پوتین دەرچووە و ڕادەستی دەزگای دادوەری نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لە لاهای.
لە مانگی ئاداری ساڵی 2023، دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڤلادیمێر پوتین سهرۆكی رووسیا دەرکرد.
باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە بەیاننامەکەیدا، سەرۆکی ڕووسیای بە تاوانبارێکی جەنگ وەسف کردووە، داوای کردووە لە دادگادا دادگایی بکرێت لەسەر داگیرکردنی ئۆکراینا کە لە شوباتی 2022 به فهرمانی ڤلادیمێر پوتین دەستیپێکردوو تا ئێستاش جهنگهكه بهردهوامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.