وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان لەسەر داوای حکوومەتی عێراق لەو وڵاتەن و پێویستە عێراق رێگری له هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانمان بكات.
ماتیۆ میله‌ر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێویستە عێراق ڕێگریی لە هێرشکردنە سەر سەربازانی ئەمەریکا لە وڵاتەکەی بکات و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکات کە بەرپرسیارن.
میلله‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه لەگەڵ حکوومەتی عێراق لە گفتوگۆدا بووینە، حکوومەتی عێراق رایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوەی دەست پێ کردووە له سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئه‌م دواییه هێزهكالنیان له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د و چەند گومانلێکراوێک کە پەیوەندییان بە هێرشەکە هەبووە دەستگیر کراون و ئەمەش ئەو کارە گونجاوەیە کە دەبێت بیکەن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی: لە هێرشەکانی ڕابردوو بۆ سەر سەربازانی ئەمەریکا لە عێراق، گوتمان ئەو سەربازانە لەسەر داوای حکوومەتی عێراق لەو وڵاتەن و پێویستە حکوومەتی عێراق ڕێگریی لەو هێرشانە بکات.
جێگای ئاماژه‌یه كه كاتژمێر 9ی شه‌وی 5ی ئه‌م مانگه گرووپێكی سه‌ر به به‌ره‌ی مقومهی ئیسلامی عێراق هێرشی كرده سه‌ر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، کە بەشێک لە ڕاوێژکارانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تێیدا نیشتەجێن و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له هێرشه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك سه‌رباز برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.