Erbil 12°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 23:38

ناوی ئەو كەسە ئاشكرا بوو كە شوێنی ئیسماعیل هەنییە دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی دەستی بە هەوڵ و گفتوگۆكان كردووە بۆ دیاریكردنی سەرۆكێكی نوێ دوای كوژرانی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەكە لە تارانی پایتەختی ئێران.

كۆبوونەوە و گفتوگۆكان بۆ دیاریكردنی سەرۆكی نوێ لە وڵاتی قەتەڕ بەڕێوە دەچن.

بەگوێرەی زانیارییەكان، بەشێكی زۆر لە فەرماندەكانی بزووتنەوەی حەماس لەسەر ئەوە كۆكن محەمەد ئیسماعیل دەروێش بەشێوەیەكی كاتی سەرۆكایەتی بزووتنەوەكە وەربگرێت تا كاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن.

محەمەد ئیسماعیل دەروێش یەكێكە لە سەركردەكانی بزووتنەوەی حەماس و ئەندامی مەكتەبی سیاسییە و ئێستا لە وڵاتی قەتەڕ ژیان بەسەر دەبات.

بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی بزووتنەوەی حەماس، ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندیی شوورا كە لە 50 ئەندام پێكهاتوون و بەشێكیان ئەندامانی مەكتەبی سیاسین، بە هەڵبژاردنی راستەوخۆ سەرۆك هەڵدەبژێرن.

پێشتر وا بڵاوكرابووەوە كە رەنگە خالید مەشعەل سەرۆكی پێشووی بزووتنەوەكە شوێنی ئیسماعیل هەنییە بگرێتەوە، بەڵام یەحیا سەنوار سەركردەی بزووتنەوەكە لە غەززە دژی دووبارە هەڵبژاردنەوەی مەشعەلە.

یەحیا سەنوار و زۆرێك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندیی شوورا لەگەڵ ئەوەن كەسێك ببێتە سەرۆك لەگەڵ ئێران و سووریا نزیك بێت و پەیوەندیی باشی لەگەڵ بەرپرسان و فەرماندە سەربازییەكانی ئەو وڵاتانە هەبێت.

جێی باسە خالید مەشعەل سەرۆكی پێشووی بزووتنەوەی حەماس بووە و ئێستا لە وڵاتی قەتەڕ نیشتەجێیە، پێشتریش لە ساڵی 1997 لە هەوڵێكی كوشتن لەلایەن ئیسڕائیلەوە لە وڵاتی ئوردن رزگاری ببوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.