Erbil 12°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 23:34

کامالا ھاریس بووە بەربژێری دیموکراتەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی ئەمریکا، کامالا ھاریس بووە بەربژێری دیموکراتەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە بڕیارە لە 5ی تشرینی دووەمی داھاتوو ئەنجام بدرێت.

بەربژێرکردنی کامالا ھاریس لەلایەن دیموکراتەکانەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، دوای پێنج ڕۆژ لە پڕۆسەی دەنگدانی نوێنەرانی پارتەکە ھات کە شەوی ڕابردوو کۆتایی ھات.

بەپێی ئەنجامی پڕۆسەی دەنگدانەكە، چوار ھەزار و 600 نوێنەری پارتی دیموکرات دەنگیان بۆ بەربژێرکردنی کامالا ھاریس بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا داوە کە دەگاتە بەڕێژەی 99لەسەدای دەنگەكان.

بەو ئەنجامەش، کامالا ھاریس بووە بەربژێری دیموکراتەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

بڕیارە پارتی دیموکرات بەرلەوەی کۆنگرەی نیشتمانیی خۆی لە 19ی ئەم مانگە لە شیکاگۆ ئەنجام بدات، بە فەرمی بەربژێرکردنی کامالا ھاریس بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕابگەیەنێت.

لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە بڕیارە لە 5ی تشرینی دووەمی داھاتوو، بەڕێوەبچێت، کامالا ھاریس رکابەری بەربژێری کۆمارییەکان، دۆناڵد ترەمپ دەکات بۆ بەدەستھێنانی پۆستی سەرۆکایەتی کە ماوەکەی چوار ساڵە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.