لە بەنگلادیش لەگەڵ دەست پێکردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران دژبە حکوومەت، زنجیرەیەک کردەی توندوتیژی لەو وڵاتە ڕوویاندا و لە ئاکامدا تا ئێستا، 231 کەس گیانیان لەدەستداوە.
دوێنێ دووشەممە، خۆپیشاندەرانی دژ بە حکوومەت لە بەنگلادیش ھەڵیانکوتایە سەر شوێنی فەرمی مانەوەى سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، شێخە حەسینە.
ھەروەھا دوێنێ سوپای بەنگلادیش رایگەیاندبوو دوای ئەوەی سەرۆکوەزیران شێخە حەسینە واجید شوێنی فەڕمی مانەوەی جێھێشتووە، حکوومەتی ڕاگوزەر لە وڵاتدا پێکدەھێندرێت.
لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی "Dhaka Tribune" بڵاوی کردەوە کە سەرباری ئەوەی سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش شێخە حەسینە واجید شوێنی فەڕمی مانەوەی جێھێشتووە و سوپا پێکھێنانی حکوومەتی ڕاگوزەری ڕاگەیاندووە، بەڵام زنجیرەیەک کردەی توندوتیژی لە سەرانسەری ئەو وڵاتە ڕوویانداوە و لە ئاکامدا تا ئێستا، 231 کەس گیانیان لەدەستداوە و بە سەدان کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە کە کردە توندوتیژییەکان لە سەرجەم ویلایەتەکانی بەنگلادیشی ڕوویانداوە کە لە میانیدا، ژمارەیەک دامەزراوە و باڵەخانەی حکوومەت سووتێندراون، ھەروەھا 500 زیندانیکراو لە گرتووخانەکاندا، ھەڵاتوون.
دوێنێ دووشەممە لە ئاکامی کردەکانی توندوتیژی لە بەنگلادیش، 100 کەس گیانیان لەدەستدا و بەسەدانی دیکەش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.