Erbil 20°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 12:11

كۆمپانیایەكی ئەڵمانی گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ عێراق و ئێران راگرت

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی لوفتهانزای ئەڵمانیا  بڕیاری دا تا كاتێكی دیاریكراو سەرجەم گەشتەكانی بۆ ئاسمانی عێراق و ئێران رابگرێت بەهۆی ناسەقامگیری و دۆخی نائارامی ناوچەكە.

كۆمپانیاكە ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: بەهۆی دۆخی ناسەقامگیری ناوچەكە، گەشتە ئاسمانییەكانمان بۆ ئاسمانی عێراق و ئێران تا رۆژی 7ی ئاب رادەگرین.

كۆمپانیاكە هەروەها سەرجەم گەشتەكانی بۆ تەل ئەبیب و تاران و بەیرووت تا 12 ئاب رادەگرێت.

داواشی لە سەرجەم ئەو گەشتیارانە كرد كە پێشتر پلیتی فڕۆكەیان بۆ ئەو ناوچانە بڕیوە، ئێستا دەتوانن بێ بەرامبەر پارەی پلیتی گەشتەكانیان وەربگرنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە چەندان كۆمپانیای دیكەی گەورەی جیهانی گەشتە ئاسمانییەكانیان بۆ ئیسڕائیل و لوبنان و ئێران راگرتووە بەهۆی مەترسی دروستبوونی جەنگ و هێرشكردنەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.