Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:32

دەیان مووشەك ئاراستەی ئیسڕائیل كران

کوردستان TV
100%

كەمێك پێش ئێستا دەیان مووشەك ئاراستەی ئاسمانی جەلیلی رۆژئاوا لە باكوری ئیسڕائیل كرا و دەگوترێ مووشەكەكان لەلایەن حزبوڵای لوبنانییەوە ئاراستە كراون.

میدیاكانی ئیسڕائیل بڵاویان كردەوە: ئەمشەو دەیان مووشەك ئاراستەی ناوچەی جەلیلی رۆژئاوا لە نزیك سنووری لوبنان كراوە.

بڵاویشیان كردەوە كە مووشەكەكان لەلایەن حزبوڵاوە لە باشووری لوبنان ئاراستەی ئیسڕائیل كراون و دەنگی چەندین تەقینەوەش بیستراوە.

لای خۆشییەوە میدیای فەرمی ئیسڕائیل رایگەیاند كە ژمارەی ئەو مووشەكانەی ئاراستەكراون 60 مووشەك دەبن، لەو ژمارەیەش 15 مووشەكیان خراونەتە خوارەوە.

جەختیش كراوەتەوە كە دوای ئاراستەكردنی مووشەكەكان، زەنگی ئاگاداركردنەوە لە چەندان شار و شارۆچكەی ئیسڕائیل لێدراوە.

ڤیدیۆ: دیمەنەكانی كەمێك پێش ئێستایە كە مووشەك لەلایەن حزبوڵاوە لە لوبنان ئاراستەی ئیسڕائیل دەكرێن:-

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.