Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:22

ژمارەی گیانلەدەستدان و ونبووانی لافاوەكەی چین بڵاوكرایەوە

کوردستان TV
100%

ژمارەی گیانلەدەستدان و ونبووان بەهۆی لافاوەكەی چەند رۆژی رابردووی باشووری وڵاتی چین بڵاوكرایەوە كە زیاتر لە 65 كەسە.

تەلەفزیۆنی فەرمی چین بڵاوی كردەوە: بەهۆی ئەو لافاوەی لە رۆژی دووشەممەی رابردووەوە لە ناوچەی زیكچینگ لە رۆژئاوای پەكین دروستبووە، تەرمی 30 كەس دۆزراوەتەوە، هەروەها 35 كەسی دیكەش تا ئێستا بێ سەروشوێنن.

بڵاویشی كردەوە: لە ئەنجامی ئەو بارانەی ماوەی چەند رۆژێك بەردەوامی هەبوو، زیاتر لە 645 ملم باران باریوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە خەڵك لە باكوری چین بەهۆی بەرزبوونەوی پلەكانی گەرما تووشی كێشەی زۆر بوونەتەوە، بەڵام لە بەشی باشوور بارانێكی زۆری وەرزی باریوە و لە هەندێ شوێن بووەتە هۆكاری دروستبوونی لافاو.

پێشتریش لە مانگی ئایاری رابردوو بەهەمانشێوە لە باشووری چین بارانێكی زۆر باریبوو و بەهۆی دروستبوونی لافاو و داڕمانی شەقامێكی خێرا 48 كەس گیانیان لەدەستدابوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.