Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:31

نهێنییەك لە شێوازی كوشتنی ئیسماعیل هەنییە ئاشكرا كرا

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی ئەمەریكی نهێنییەكی نوێ و نەزانراوی لەبارەی كوژرانی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس بڵاو كردەوە كە بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە لە تاران كرایە ئامانج و كوژرا.

بزووتنەوەی حەماس دوێنێ چوارشەممە رایگەیاند كە ئیسماعیل هەنییە بە مووشەكێكی ئاراستەكراو لە شوێنی مانەوەیدا لە تاران كوژراوە.

بەڵام رۆژنامەی (نیۆرۆرك تایمز) لە رێگەی چەند زانیارییەكەوە ئەم شێوازەی كوشتنی هەنییەی بەدرۆ خستەوە و رایگەیاند كە ناوبراو بە مووشەكی ئاراستەكراو نەپێكراوە.

رۆژنامەكە رایگەیاند: هەنییە و پاسەوانە تایبەتەكەی لە رێگەی بۆمبێكی چێنراو لەنێو شوێنی مێواندارییەكەدا كوژراوە.

راشیگەیاند: بۆمبە چێنراوەكە چەند مانگێك پێش ئێستا براوەتە شوێنی مێواندارییەكە و تا رۆژی تەقینەوەی لە شوێنێكی پارێزراو لەنێو باڵەخانەكەدا شاردرابووەوە.

هەروەها رایگەیاند: بۆمبەكە لە رێگەی كۆنتڕۆڵەوە لە دوورەوە تەقێنراوەتەوە بەهۆیەوە ئیسماعیل هەنییە و پاسەوانە تایبەتەكەی كوژراون.

جێی باسە ئیسماعیل هەنییە بە مەبەستی بەشداریكردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەكاربوونی مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران، سەردانی تارانی كردبوو.

وێنە: ئەو باڵەخانەیەی ئیسماعیل هەنییەی لێ كرایە ئامانج لە تارانی پایتەختی ئێران:-

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.