وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتی كردەوە ئەمشەو هیچ تەقینەوەیەك لە شاری بەغدای پایتەخت روویدابێت وەك ئەوەی لە بەشێك لە میدیاكان و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوكراونەتەوە.
بەشێك لە میدیاكان و لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی وایان بڵاوكردەوە كە ئەمشەو تەقینەوەیەكی گەورە لە ناوچەی سەبع قسووڕ لە باكوری بەغدا روویداوە.
لای خۆیەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێكدا هەواڵەكەی بەدرۆ خستۆتەوە و رەتی كردۆتەوە هیچ تەقینەوەیەك لە سنووری بەغدا روویدابێت.
راشگەیاندووە كە ئەوەی هەیە تەنیا رووداوێكی كەوتنەوەی ئاگر بووە لە ماڵێكی گەڕەكەكە. جەختیشی كردەوە كە ئاگرەكە لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە كۆنتڕۆڵكراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.