ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە رێگەی هێرشێكدا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، بەرپرسێكی باڵای حزبوڵا هاتە كوشتن.
كەناڵی 12ی ئیسڕائیل ئاشكرای كرد كە لە هێرشەكەدا فوئاد شاكر كەسی دووەمی حزبوڵا كوژراوە كە بەرپرس و پلانداڕێژەری هێرشەكەی چەند رۆژی رابردووی سەر یاریگای مەجدەل شەمس بووە لە جۆلان كە بەهۆیەوە ژمارەیەك لە منداڵ و گەنجی ئیسڕائیلی كوژران.
راشیگەیاند كە هێرشەكە لە رێگەی درۆنەوە ئەنجامدراوە كە سێ هاژەكی هەڵگرتبوو.
لای خۆیانەوە میدیاكانی لوبنان ئاماژەیان بەوە دا كە هێرشەكە زیانێكی زۆری ماددی بەر خانوو و ئۆتۆمبێلی گەڕەكی حەریك لە باشووری بەیرووت گەیاندووە.
وێنە: فوئاد شاكر ئەو فەرماندە باڵایەی حزبوڵا كە لە هێرشەكەدا كوژراوە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.