Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:39

ئەمریکا سەرکردایەتییە سەربازییەکەی لە ژاپۆن نوێ دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمریکا سەرکردایەتیە سەربازییەکەی لە ژاپۆن نوێ دەکاتەوە و هۆشداری دەدات لەسەر مەترسییەکانی چین.

ئەمریکا پلانەکانی ڕاگەیاند بۆ نۆژەنکردنەوەیەکی گەورە لە سەرکردایەتییە سەربازییەکەیدا لە ژاپۆن بە مەبەستی په‌ره‌پێدانی هاریکارییەکان لەگەڵ هێزەکانی ژاپۆنی هاوپەیمانیدا، لە کاتێکدا کە دوو وڵاتەکە چینییان بە گەورەترین ئاستەنگی ستراتیژی ناوبرد کە له‌ ئێستادا ڕووبەڕووی ناوچەکە بۆته‌وه‌. 

ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دوای گفتوگۆ ئه‌منییه‌كان بوو لە تۆکیۆ لە نێوان ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و لوەید ئۆستن وەزیری بەرگری وڵاته‌كه‌ و یۆکۆ کامیکاوا و مینۆرو کیهارا هاوتا ژاپۆنییەکانییان.

 ئۆستن له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگه‌یاند ئەمەریکا هێزەکانی لە ژاپۆن نوێ دەکاتەوە بۆ بارەگای هێزێکی هاوبەش بە ئەرکی فراوانتر و بەرپرسیارێتی زیاتر.

 گوتیشی، ئەمە گرنگترین گۆڕانکاری دەبێت لە هێزەکانی ئەمەریکادا لە ژاپۆن لە دوای دروستبوونییەوە و لە ماوەی 70 ساڵی ڕابردوودا، هه‌روه‌ها یەکێک دەبێت لە بەهێزترین پێشكه‌وتنه‌كان لە پەیوەندییە سەربازییەکەماندا لەگەڵ ژاپۆن.

 ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ژاپۆن، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگه‌یاند، پێکهاتەی سەرکردایەتییە نوێیەکە بە شێوەیەک جێبەجێ دەکرێت کە هاوتا بێت لەگەڵ پلانەکانی تۆکیۆ بۆ دامەزراندنی سەرکردایەتییەکی هاوبەش بۆ هێزەکانی تاوەکو مانگی ئاداری ساڵی 2025. 

هه‌روه‌ها ئاماژەیان بە چەندین مەترسی جیاواز لە چین كرد و ڕەخنەیان لە کارە وروژێنەرەکانی گرت لە دەریای باشووری چین و دەریای ڕۆژهەڵاتی چین، سه‌باره‌ت به‌ مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی لەگەڵ ڕووسیادا و فراوانکردنی خێرای جبەخانە ئەتۆمییەکەی.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.