Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 12:56

كالاڤیۆری په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ئاڕسیناڵ ده‌كات

کوردستان TV
100%


ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، یاریزانی ئیتالی ریكاردۆ كالاڤیۆری به‌رگریكاری یانه‌ی بۆلۆنیا پشكنینی پزیشكی ئه‌نجامدا بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی، ئه‌و به‌رگریكاره‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بۆلۆنیا تا 30ی حوزه‌یرانی2027، به‌ڵام له‌ئێستادا كالاڤیۆری نزیكه‌ له‌چوونی بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی ئه‌رسناڵ.

 هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی ئینگلته‌را ئاماژه‌یان بۆكردوه‌، ئه‌رسناڵ به‌گرنگیه‌وه‌ ده‌روانێته‌ گڕێبه‌ستی كالاڤیۆری به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌و یارزیانه‌ له‌وه‌رزی رابردوو نمایشێكی به‌هێزی پێشكه‌شكردو یانه‌ی یۆڤنتۆس و چێلسی هه‌ولێكی زۆریان بۆ دا بۆ گواستنه‌وه‌ی، به‌ڵام دواجار تۆپچیه‌كانی له‌نده‌ن توانیان ئه‌و به‌رگریگاره‌ بگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی خۆی.

 به‌پێی قسه‌ی فابیۆ رۆمانیۆ پسپۆری بازاری گواستنه‌وه‌، له‌نزیكترین ده‌رفه‌ت كالاڤیۆری په‌یوه‌ندی به‌مه‌شقه‌كانی یانه‌ی ئه‌رسناڵ ده‌كات له‌ئه‌مه‌ریكا، جێگای باسه‌ كالاڤیۆری ته‌مه‌ن بیستو دوو ساڵ وه‌رزی رابردوو37 یاری له‌گه‌ل یانه‌ی بۆلۆنیا ئه‌نجامدا له‌سه‌رجه‌م ركابه‌رییه‌كان و توانی پێنج گۆڵ بۆ هاورێكانی دروست بكات و دوو گۆڵیش تۆمار بكات.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.